کورتەیەک لە پرۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر
پرۆژەی فریاگوزاری گەیاندنی ئاو بۆ شاری هەولێر هێزی ٢٠،٠٠٠ م سێجا لە کاتژمێرەکدا هەیە، کە یەکسانە بە ٤٨٠ هەزار مەتر سێجا لە رۆژێکدا.
لە بەرواری ٢٠/٧/٢٠٢٤ دەست بە پرۆژەکە کرا.
ئەم پرۆژەیە پێکهاتووە لە جەند بەشێکی سەرەکی، لە یەکەی وەرگری ئاو لە زێی کەلەک وەردەگیری، و پاشان پالدەنرێ بۆ بەشی چارەسەری ئاو، کە بە جەند قۆناغێکی خاوێنکردن، فلتەر کردن تێدەپەریت پیش پالنانی ئاو لە رێگای ٢ بۆری بۆ یەکەی دابەشکردنی سەرەکی لە سێبیران. لەم یەکەیە بە ٤ بۆری ئاوی خاوێن دەنێنری بۆ شاری هەولێر.
لە بەشەی تەواوکراوە ئاوی خواردنەوە دەدریت بە ٧ گەرەکی شاری هەولێر لە سنوری دیوی دەرەوەی شەقامی خێرای ١٢٠ مەتری لە بەشی شەقامی موصل تاکو شەقامی کەسنەزان، کە پێکدێن لە گەرەکەکانی ( باغلومینارە، عەززە، قەتەوی، ژیان، دارەتوو، بنەصلاوە و حەسارۆک).
پرۆژەکە بە باشترین کالای جیهانی تێدا بەکارهاتووە، کە بە باشترین کوالیتی جیهانی بە پێی رێکخراوی نیودەولەتی تەندروستی، و کوالیتی ئاو بە هەمان کوالیتی بەرزی پێوەرە نیودەولەتیەکان دەگات بە مالەکان.
بۆری بەکارهاتوو پێکدێن، کاربون ستیل (٢٠٠ کم) و پۆلی اثلین (٤٠٠کم)، بە گشتی ٦٠٠ کم بە پێوەری جیا (١٦٠٠ ملم تاکو ١١٠ ملم)