کۆنترۆلی کواڵیتی دروست کردنی رێگا

 

 

کاتێک باری ئابووری بازاڕ گەشە دەکات ، رکابەری دەورێکی گرینگ دەبینێت بۆ مانەوە لە بازاڕدا. تەوژمێک کە لە لایەن ،کەرتەکانی

بیناسازییەوە پێک دێت لە بازاڕدا و لەلایەن رکابەرەکانەوە رۆژ لەگەل رۆژ زیاد دەکات و ئەمەیش دەخوازێت کۆمپانیاکان ئاستی کوالیتی کارو خزمەتگوزاریەکان ببەنە سەرەوە. شێوازی بەڕێوەبەرایەتی خۆیان بەهێز بکەن و بەتایبەتی جەخت و سەرنجیان بخەنە سەر چاودێری و کۆنترۆڵ کردنی کواڵیتی. وکوو بەشێک لە دەستەی کارگێڕی رێگاو بان ، هێمن گرووپ تاقیگەیەکی تایبەت و مۆدێڕن و پێشکەوتووی دامەزراندووە کە مەبەستی تاقیکردنەوەی هەموو جۆرە مەتریاڵێکە کە بۆ ڕیگا و بان بەکار دێت . کواڵیتی هێمای شارستانی مرۆڤە و رۆڵێکی حاشا هەلنەگری لە بواری بازرگانی دا هەیە. ئەکرێ بڵێین ئەگەر چاودێری بە سەر کواڵێتی دا نەبێت ئەوا قازانجێکیش بوونی نیە. پرۆسەی بیناسازی لە هەموو بوارەکانیدا پرۆسەیەلی یەکجار ئاڵۆزە و چەندین بوار لە خۆ دەگرێت. هۆکاری زۆر هەن کە لە سەر کواڵیتی بیناسازی کاریگەری راستەوخۆیان هەیە وەکوو: دیزاین، کەرەستە، ئامێرەکان، تۆپۆگرافی ، زەویناسی، هایدرۆلۆژی، کەشناسی، تەکەنەلۆجیای بیناسازی، شێوازەکانی جێبەجێ کردن، پێوانی تەکنیکی، شێوازەکانی بەڕێوەبەرایەتی ، .... هتد. بە هۆی ئەوەی هەڵکەوتەی پرۆژەکام دیاریکراو و نەگۆڕە و هەروەها قەبارەی گەورەی پرۆژەکانی رێگا و بان و جیاوازی لە نێوان هەڵکەوتە جیوگرافی ، کەمتەر خەمی لە کۆنترۆڵ و چاودێری کواڵیتی ئەتوانێت گرفتی جیدی لە پرۆژەکاندا دروست بکات