پیشە و کارگەکانی شکاندنی بەرد بە گشتی ئەمڕۆکە لە هەموو ووڵاتان و لە هەموو شارو شارۆچکەکان دەبیندرێت چونکە بیناسازی پیشەیەکی بەردەوامە. بە هۆی ئەوەی کە تێچووەکانی گواستنەوە بە نرخی بەردی شکاو زیاد دەکرێت، کارگەکانی بەردشکاندن تا ئەو جێگەی کە پێویستە لە نزیک سەنتەرەکان بن وەکوو شارەکان، پرد و کاناڵەکان و ... هتد. ئەم کارگەیە هەروەها پێویستی بە کارەبا و هێزێکی زۆری مرۆیی هەیە بۆ جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی خۆی. کارگەی ئێمە بە شێوەی تەواو ئۆتۆماتیکیە و توانایی بەرهەمهێنانی بڕی ١٨٠ مەتری سێ جای لە کاتژمێرێکدا هەیە لە شاری هەولێر. هەروەها خاوەن سیستمەنی گواستنەوە و شووشتنەوەی گونجاوە، ئێمە ئەم بەرهەمانە بۆ کارگەی قیر و چیمەنتۆی بەرهەم دەهینن و هەروەها بە پێی داخوازی رێژەی ستانداردی جۆراوجۆر لە بواری CBRدا کار دەکەین.