کارگەی قیر

کارگەی قیری ئێمە بە شێوەی سەرەکی بریتیە لەم بەشانە: وشک کەرەوەی درام،مەشخەڵی خەڵوز، فیدەر ( دابینکەری) خەڵوز، کۆکەرەوەی خشت و خۆڵ و تەپ و تۆز، بەرزکەرەوەی کەرەستەی گەرم، شاشەی لەرە، سیستەمی دابین کردن و پڕ کردنەوە، سیستەمی کێشان و تێکەڵ کردن، سیستەمی خەزن کردنی قیر. هەموو ئەم بەشانە تەنها کاریگەری ناخاتە سەر کواڵیتی قیری بەرهەم هاتوو بەڵکوو کاریگەری ئەرێنیش لە سسەر ژینگە دادەنێت. ئێمە توانایی بەرهەم هێنانی بڕی ٢٠٠ تەن لە کاتژمێرێک قیری رێگامان لە هەولێر هەیە. هەموو ئامێرەکانی تایبەت بەم بوارە لە وڵاتی ئاڵمان (AMMANN)ەو دێت. ئێمە قیری رێگاو بانمان بە پێی بەرزترین ئاستی ستانداردی داواکراو لە ناوچەی هەولێر بەرهەم دەهێنین.

کارگەیەکی مۆدێرنی PMB ( کارگەی بەرهەم هێنانی قیری پۆلیمەری بیتومەن ) بۆ بەکارهێنانی لە پرۆژەکانی رێگای خێرا بە توانایی بەرهەم هێنانی ١٥ تەن لە کاتژمێرێکدا

سیستەمی شووشتنەوەی بەرد و زیخ و وردەبەرد بە جیا لە چیمەنتۆی ئامادە کراو و هەروەها جیاکردنەوە ئۆتۆماتیکیبەردی ورد و درشت لە یەکترین. شێوازی شووشتن بە شێوەیەکی مۆدێڕن و لەرێگای ئاوی پالاوتی پێشتر بە کار هاتوو کە بە کەمترین ئاو ئیش دەکات. ئەم سیستەمە سیستەمێکە کە بە تەواوی بۆ ژینگە بە سوود و بە قازانجە

کارگەی شکاندنی بەرد کە بریتیە لە پێنج هێلی بەرهەمهێنای بەردی ورد بە شێوەی ئۆتۆماتیکی. توانایی ئەم کارگەیە ١٨٠ مەتری سێ جایە لە یەک کاتژمێردا. ئەم کارگە توانایی ئەوەی هەیە کە ئەم کەرەستانە بۆ کارگەی قیر و چیمەنتۆی ئێمە بەرهەم بهێنێت و هەروەها بۆ ئەو کارگانەی کە پێویستی بەردی درشت هەیە

کارگەی ئامولیسیفیت بۆ بەرهەم هێنانی قیری ئامولسیۆن