چەمکی بیناسازی پێشەکی بریتیە لەو شێوازی بیناسازیە کە هەموو بەش و پێکهاتەکان بینا بە شێوەی پێشەکی لە کارگەیەک لە دەرەوەی پرۆژەکە و بە پێی ستانداردی تایبەت بە خۆیان درووست دەکرێن و دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی مەبەست و لەوێ سەریەک دەخرێنەوە. ئەم تەکنەلۆجیایە بە مەبەستی بەرهەمهێنان بە رێژەی زۆر و هەروەها بۆ خێرایی بەخشین بە پرۆژەی بیناسازی بە کار دێت کە هاوکات لە باری ئابووریەوە زۆر بە قازانجەوەو کەمترین تێچوو لە خۆ دەگرێت. ئەم شێوازە لە بینا سازی پێویستی بەوە هەیە کە هەموو قۆناغەکانی بیناسازی و بەرهەم هێنان پێشەکی چی بکرێت بۆ ئەوەی باڵانس لە نێوان قۆناغی دیزاین و جێبەجێ کردن دروست ببێت و بە خێراترین کات ئەرکەکان بەڕێوە بچن.

ناونیشان: خەبات، کاورگۆسک، هەولێر، عێراق

رێژەی بەرهەمهێنان : ٣٠٠ مەتر