پرد

پێشکەوتن لە بوارەکانی کەرەستە و جیهازەکانی هەستیار و زیرەکی مۆنیتۆرینگ و هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی بەڕێوەبەری بازنەی ژیان بۆتە هۆی ئەوە کە تەکنەلۆجیایەکی نوێ بۆ درسوت کردنی پرد بەمەبەستی مانەوە بۆ درێژ ماوە بێتە ئاراوە کە کە هەلی ئەوە دەرەخسێنێت چاککردنەوە و پێداچوونەوەی بەردەوامیان پێویست نەبیت و پێکهاتەیەکی درێژ ماوەیان هەبێت، هەموو ئەمانەیش دەبنە هۆی ئەوە تایبەت بەم بوارە و چاودێری کۆنترۆڵ بۆ پێکهاتە گەورەکان بەردەوام لە گەشە سەندندا بێت، ئامانجی سەرەکی ئەوەیە ئەو تەکنیکانە بە کار بهێندریت لە بواری مۆنیتۆرینگ و چاودێری زیرەک و ئۆتۆماتیک کە هاوکات تیچوویەکی زۆر هەڵناگرن و درێژماوەن و بەباشترین شێوە لەگەڵ پێکهاتەکە دەگونجێن. پێویستە کە بە شێوەیەکی داهێنەرانە سیستەمەکانی چاودێری کردنی زیرەک لە رێگای دوورەوە بۆ پردەگەورەکان کە توانایی تێلەمەتری و خەزن کردنی دەیتاو شیکردنەوەی دەیتاکانیان هەیە بەکار بهێندرێت و گەشە پێ بدرێت. ئەم سیستەمانە هەموو دەیتاکانی بە شێوەی کۆنترۆڵ لە رێگای دوورەوە دەگوێزنەوە بۆ ناوەندی چاودێری بەمەبەستی شیکاری و ئانالیز کردن